گه‌نجێك له‌كاتی ده‌وامی خۆیدا له نه‌خۆشخانه، خۆی كوشت
رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رایگه‌یاند :"كاتژمێر٣٠-١٢ ئه‌مشه‌و پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به ڕوداوێكی خۆكوشتن له گه‌ڕه‌كی ئازادی ناو نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ".
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه كارمه‌ندێكی چێشتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به‌ناوی ( م ا ه ) ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیوه‌و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رائید كاروان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ته‌رمی كارمه‌نده‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا‌و دۆسێیه لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕوداوه‌كه له‌لایان پۆلیسه‌وه كرایه‌وه، به‌ڵام هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كوشتووه، خێزانداره و سێ مناڵی هه‌یه و له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره .
خه‌ندان
