ئاگر لە کاروانێکی داعش بەردرا

ئاگر لە کاروانێکی داعش بەردرا
دوێنی شەممە (13/6/2015) کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی داعش لە رێگای سەرەکی (مووسڵ – باشیک) کەوتە بەرهێرشێکی هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژرا و بریندار بوون و ئۆتۆمبیلیکیشیان سوتێنراوە.


بەپێ ئەو زانیاریانەی لە پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، چەکدارانی داعش لە کاتی بەرێکەوتنیان بۆ باشیک لەلایەن یەکەی چەکی قورسی هێزی پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان لەو میحوەرە تۆپباران دەکرێن و بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبیلی چەکدارانی داعش سوتێنرا”.
هەر بەپێ ئەو زانیاریانەی لە پێشمەرگەکانی (پاک) وە ئاشکرا کراوە “ژمارەیەک چەکداری داعش لەو تۆپبارانە کوژراو بریندار بوون و دوای ئەو زیانانە داعش دەستی کردوە بە بۆردومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستان و بەڵام پێشمەرگە بێ زیان بوون”.
























باسنیوز
Top