بەهۆى تەقینەوەیەک له باکوورى کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێى هەواڵێکى سى ئێن ئێنى تورکى ئەمڕۆ لە ئەنجامى تەقینەوەیەک لە کێڵگەى هانۆنۆ لە گوندى بۆچاناقى سەربە پاڵۆى پارێزگاى ئەلعەزیز لە باکوورى کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان منداڵن و هەرسێکیان ئەندامى یەک خێزانن.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکەلە نزیک چەمێک بووە و ٢٠ مەتر لە ماڵى ئەو هاووڵاتیە کوردەوە دوور بووە، کە ناوى چەتین یەڵدرم و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
دواتریش تیمى فریاکەوتن گەیشتوونەتە ناوچەکە و تەرمى قوربانیەکانیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکى دادوەرى شارەکە و هەروەها هێزى سەربازى تورکیا بە هەلیکۆپتەر گەیشتوونەتە ناوچەکە.
nrt
