یەپەگە داوا لە هاووڵاتییان دەکات نەچنە دەرەوەی وڵات
رێدوور خەلیل، گوتەبێژی فەرمیی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە پەیجی یەپەگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بۆ ئەو هاووڵاتییانە ناردووە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەژین، ”بۆ سەلامەتیی خۆیان و ئاسایشی خێزانەکانیان“.
رێدوور خەلیل داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات، ”روو نەکەنە دەرەوەی وڵات، لە ناوخۆ رووبکەنە ناوچە ئارامەکانی وەک حەسەکە و سەرێ کانی“.
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل دووپاتی دەکاتەوە، ”بەرپرس دەبین لە ئاگاداربوون لە ژیانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، تا ئەو کاتەی ئارامی دەگەڕێتەوە ناوچەکانیان و دەگەڕێنەوە“.
باسنيوز
