یەکگرتوو : بارزانی مافی خۆیەتی خۆی هەڵبژێرێتەوە
ئه‌بووبه‌كر عه‌لى, ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان,سەرۆکی فراکسیۆنی یه‌كگرتوى ئیسلامى له لێدوانێكدا ڕایگەیاند: پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم پرسێكى یاساییه، چونكه دواى دوو مانگى دیكه ویلایه‌تى “به‌ڕێز بارزانى كۆتایی پێدێت، پاشان ئه‌و یاسایه‌ى ئێستا به‌ركاره یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی کوردستانە، هه‌روه‌ها ئه‌و جیهه‌ته‌ى سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.”
“ئه‌بووبه‌كر عه‌لى” گوتیشى: “به‌پێى ده‌ستوور بارزانى جارێكى دیكه ده‌توانێ بۆ پۆستى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان خۆى كاندید بكاته‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا ده‌ستوور ته‌نفیز ده‌كرێ و به‌ركار ده‌بێت، بۆیه له‌و كاته‌دا بارزانى مافى خۆیه‌تى خۆى كاندید بكات، بۆیه هیوادارین له‌ڕێگه‌ى ده‌ستووره‌وه پرسی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.”
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشکراشی دەکات :پێویسته ماوه‌ى دیاریكراوى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان درێژ بكرێته‌وه، چونكه هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه و هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكى په‌ڕله‌مانى، یاخود هه‌ڵبژاردنى گشتى به لانیكه‌مه‌وه شه‌ش مانگى پێویسته، بۆیه ئێمه له فه‌راكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى، به باشى ده‌زانین ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان درێژ بكرێته‌وه.”
باس‌نیوز
