نه‌روێژ قونسڵگه‌ری له کوردستان ده‌کاته‌وه‌

نه‌روێژ قونسڵگه‌ری له کوردستان ده‌کاته‌وه‌
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و نه‌روێژ ده‌کات وئه‌مه‌و له سه‌ردانێکیدا بۆ ئه‌م وڵاته و دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێرگه برینده‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌روێژ چه‌ندین پرسی گرنگ تاوتۆی کرا ، له لێدوانێکی تایبه‌تدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ گووتی: بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه بێنین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌روێژ بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ له زووترین کاتدا قونسڵگه‌ری نه‌روێژ له کوردستان بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولدا درووست بێت .

لای خۆیه‌وه‌ مسته‌فا سوپاسی حکومه‌تی نه‌روێژی کرد که ئه‌م بڕیاره‌ی داوه‌ و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسی و سیاسی و ڕۆشه‌نبیری و ئابووری کوردستان و نه‌روێژ پته‌وتر ده‌کات .

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ بێرگه برێنده‌ر سه‌رۆکی یه‌که‌می دیپلۆماسیه‌تی نه‌روێژ سوپاسی حکومه‌تی کوردستانی کرد که توانیوێتی به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش ببێته‌وه‌ و وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا 1,8 ملیۆن په‌نابه‌ری ڕوویان له کوردستان کردووه‌ لای خۆیه‌وه‌ پشتگیری ووڵاته‌که‌ی له بواره‌کانی مرۆیی وسه‌ربازی بۆ ئێراق و کوردستان دووپاتکرده‌وه‌ .

دواجاریش بێرگه برینده‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌روێژ داوای کرد سڵاوی خۆی بگه‌ێنرێته‌ سه‌رۆک وسه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان . هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی حکومی کۆبوویه‌وه .
Top