لە كەسكێ 15 چەكداری تیرۆیستی داعش کوژران
عەقید دڵشاد مەولوود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕاگەیاند: رۆژی ھەین، فڕۆکەجەنگییەکانی ھاوپەیمانان، لەسەر بنەمای زانیاری ووردی فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی پیشمەرگەی زێرەڤانی، لەیەک کاتدا دوو مۆڵگەی ھێزی پشتیوانیی چەکدارانی داعشیان لەگوندەکانی (لەزاک و عاشق) لەناوچەی کەسکێ لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەدا بەچڕی بۆرودومان کرد”.
بەگوێرەی زانیاری فەرماندە مەیدانییەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی، کە لەئەنجامی ئەو دوو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی داعش تەقێنراوەتەوە و دوو چەکی ھاوەنیش تێکشکێنراون. گوتیشی، ھەر بەھۆی ئەو بۆردومانانەوە، زیاتر لە 10 چەکداری تووندڕەوی داعش کوژراون.
باسنیوز
