پۆلیسی خانەقین بـڕیارێکی بەغدا جـێبەجێ ناکات
سەرچاوەکە راگەیاند: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەنووسراوێکی فەرمیدا داوای لەپۆلیسی خانەقین کردووە ناوی 150 پۆلیسی قەزاکەیان بۆ بنێرن بۆ بەغدا، بۆئەوەی بخرێنە سەر سلکی پۆلیسی فیدرالی و لەسەر سلکی پۆلیسی محەلی نەمێنن”.
بەپێی زانیارییەکان، “لەنووسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کەدەبێت تەمەنی پۆلیسەکان لەنێوان 18-25 ساڵدا بێت و لەھەموو شارەکانیش جێبەجێکراوە تەنھا لەخانەقین نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
بەوپێیەی پۆلیسی خانەقین سەر بەئیدارەی دیالەیە رەنگە نەتوانرێت بڕیارەکە رەتبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کەسێک ئامادەنییە بچێت بۆ بەغدا دەوامبکات.
خانەقین دەکەوێتە 155 کیلۆمەتر باکوری خۆرھەڵاتی بەعقوبەو یەکێکە لەناوچەکانی ماددەی 140، کە بەڕای کوردەکان، ئێستا ئەو ماددەیە نەماوە و جـێبەجـیکراوە و لەپاش پرۆسەی “ئازادی عێراق” زۆرینەی دامودەزگاکانی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت.
باسنیوز
