پاره‌كه‌ گه‌یشت رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

پاره‌كه‌ گه‌یشت رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌مرۆ پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستان نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌ینێت، ئەمڕۆ هەینی 12/6/2015 بڕی 508 پێنج سەد و هەشت ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم هاتووه‌كه‌، رۆژی یەك شەممە 14/6/2015 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.
Top