سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراقی دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراقی دەكات
11ـی 6ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد چەلەبی جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و دۆخی پارێزگای ئەنبار خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا گرفتە ئابوورییەكانی عێراق و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و ڕێگەچارەكانی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ئەمنیی و ئابووریی عێراق تاوتوێ كرا.
Top