ئەمڕۆ یەکەم پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دەستبەکار دەبێت.. پارتی پیرۆزبایی لێ دەکات
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و دوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد و له ئێستایشدا مه‌راسیمه‌كه به‌رده‌وامه.
(فازیل به‌شاره‌تی) به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ی دا، سه‌رباری یهكلایینهبوونهوهی ئه‌و پۆسته‌ی له هه‌ڵه‌بجه داوایان كردووه، كه پۆستی قائیمقامه، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و گوتیشی "هیوادارین ببێته نێوەندگیرێکی باش له نێوان ئێمه و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ به‌شداریمان له حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ڵه‌بجەدا".
(عه‌بدوڵڵا نەورۆڵی) كه لە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌مڕۆ 11/6/2015 وه‌ك یه‌كه‌مین پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
