پەرلەمان خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژە یاسا دەکات
لە بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ دانیشتنى چواردەیەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت و پەیڕەوى ناخۆى پەرلەمان گفتوگۆى لە سەردەکرێت، هەروەها خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای تاقانەکانى ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدکراوەکان دەکرێت، هاوکات هەموارى یەکەمى پڕۆژە یاساى زمانە فەرمییەکانیش تاوتوێدەکرێت.
لە لایەکى ترەوە، ئەندامانى لیژنەى ئامادەکردنى دەستوورى هەرێم بۆ ڕاپرسى لە پەرلەمانى کوردستان چەند ماددەیەکیان لە بنەما سەرەکییەکان پەسەند کردووە و بڕیارە لەماوەى ٧٥ ڕۆژى داهاتوودا تەواوى ماددەکانى پڕۆژە یاساى دەستوورى هەرێم ئامادەبکرێت.
