رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌مریكا سه‌ره‌تاكانی هه‌رێمی سوننه‌ی داناوه
رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو عیراقه‌وه ئاشكرایكردووه كه جموجوڵی كه‌سایه‌تییه سیاسییه سوننه‌كان له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی هه‌رێمێك بۆ سوننه‌كان، كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه وێڕای ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی شیعه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ریده‌بڕن، به‌ڵام سوننه‌كان سوورن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ پارێزگاكانیان كه به‌ده‌ست په‌راوێز و پشتگوێخستنه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی عوكاز، ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وانی دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه‌كان ده‌ركه‌وتووه، رافع عیساوییه كه به‌مدواییه له سه‌ردانه‌كه‌ی له واشنتۆن گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به بۆچوونی رۆژنامه‌ی عوكاز، عیساوی له ماوه‌ی مانگێكدا دووجار له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتۆنی كردووه، هه‌ر عیساویش بوو كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما تاوتوێی چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ی بۆ پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان كردووه.
خه‌ندان
