ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی تورکیا
لە تورکیا تا ئێستا چوار پارتی سەرەکی لە کێبڕکێدان و ئاکپارتی لە پێشەنگی هەموویانە و بەدوای ئەویشەوە پارتیی جەهەپە دێ و پاشان مەهەپە و دواتریش هەدەپە.
هەدەپە، پێویستی بە بەدەستهینانی 10%ی تیکڕای دەنگەکانی تورکیایە تا بگاتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ئەو ڕێژەیشی گرەنتی کردووە.
بە گوێرەی دوا ئاماری جیاکردنەوەی دەنگەکانیش کە ئامارەکە کەناڵی ڕوودا بلاوی کردووەتەوە ڕێژەی دەنگدان بەو شێوەیەیە:
HDP لەم شارانەدا لە پێشەوەیە
ئامەد، وان، مووش، بەتلیس، ئاگری، سێرت، ماردین، دێرسیم، ئیدیر، جۆلەمێرگ، شڕناخ و ئێلیح.
AKP لەم شارانەدا لە پێشەوەیە
ئەردەخان، چەولیگ، قەرس، ڕوحا، خاریێت، سەمسوور، ئەرزگان، سێواس، مەلەتی، مەراش، دیلۆک، کیلیس و ئەرزڕۆم.
دەنگەکان
تا ئێستا 98%ـی دەنگەکان جیا کراوەتەوە بەم شێوەیە:
ئاکپارتی 41%ی دەنگەکانی گرەنتی کردووە و لە پێشەنگە، بەڵام ناتوانێ بە تەنیا حکوومەت پێک بهینێت و پێویستی بە هاوپەیمانێتی دەبێ لەگەڵ پارتێکی دیکەدا.
جەهەپە: ئەوەی زانرابێ توانیویەتی 130 کورسی بەدەست هێناوە واتە 25%ی دەنگەکانی گرەنتی کردووە.
مەهەپە: 17%ـی دەنگەکانی بەدەست هیناوە.
هەدەپەیش 12% دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
