نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی زیاتر بۆ توركیا

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی زیاتر بۆ توركیا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی توركیا، وتی "هیوادارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی زیاتر بۆ توركیا".

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی ده‌ستپێكردنی پلاتفۆڕمی سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیا وتی: "بە دەرفەتی دەزانم ، كە ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە گەلانی توركیا بكەم ، كە ئێستا پەرلەمانی تازەی خۆیان هەڵدەبژێرن، هیوادارین ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و ئاشتی زیاتر بۆ توركیا ، هیوادارین دەنگدانەكەیان بە ئارامی تێپەڕێت و ، ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە بۆ هەموو توركیا، كێشەی كوردیش دوای ئەو هەڵبژاردنە چارەسەربكرێت لە توركیا" .

" لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە سەركەوتووەكانی ئەو هەڵبژاردنە دەكەین".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ هوتێل گراند ملینیۆم له‌ شاری سلێمانی پلاتفۆڕمی سلێمانی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دیكه‌ی عێراق به‌دروشمی "سه‌كۆیه‌ك بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگاكانی عێراق و هه‌ماهه‌نگی ئابووری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كانیان" ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
Top