بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا وێرای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات و له ره‌وشی هێڵه‌كانی به‌رگری له‌گه‌ڵ داعش بكۆڵێته‌وه.
ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر سه‌ردانی ئەردەن ده‌كا و له‌وێ چاوی به شا عه‌بدالله شای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت و هێزه ئاسمانیه‌كانی به‌لجیكاش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
