"سزای سه‌رپێچیكاران هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای رێگریكردن له زیاده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌رپرسانی یه‌كه‌ئیدارییه‌كان كردووه.
عه‌باس فه‌تاح وتیشی: "به‌په‌سه‌نكردنی پرۆژه‌یاسای رێگرتن له زیاده‌ڕه‌وی كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان ئاستێك بۆ دیاره‌ی زیاده‌ره‌ویی داده‌نرێت و ده‌سه‌ڵات ده‌رێته به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كان تا سزای سه‌رپێچی كاران بده‌ن".
پێشیوابوو: به‌وهه‌نگاوه رێگا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێت كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ن، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه سزای سه‌رپێچیكاران له‌سه‌ر موڵكی گشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، هه‌روه‌ها وا له‌و كه‌سانه ده‌كات هه‌وڵی زیاده‌ڕه‌وی ده‌ده‌ن وازبهێن، چونكه پێشتر یاسایه‌كی له‌و جۆره نه‌بووه كه رێگریی له‌دیارده‌یه بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی په‌سه‌ندكرنی ئه‌و یاسایه ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێكهێنراوه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت له‌كاتێكدایه دیارده‌ی زیاده‌ره‌ویی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌فته‌ی رابردوو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان له په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان بوون.
خه‌ندان
