لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌دات
د. فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور راگه‌یاند:به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌كه په‌سه‌ندكرا هه‌فتانه چوارجار كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2015، له‌گه‌ڵ سبه‌ینێ دووشه‌ممه و ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كۆببینه‌وه".
وتیشی: تا ئێستا ده‌ستپێكی كاره‌كان باش بووه و دیباجه‌مان ته‌واو كردووه، له ئێستاشدا سه‌رقاڵی پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانین، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین به چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاری جددی له‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا میكانیزمێكی باشمان داناوه به‌جۆرێك هه‌رلایه‌نه‌ی ناو پێكهاته‌ی لیژنه‌كه نوێنه‌رێكی ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌مڕۆش په‌ڕاوه جیاوازه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵده‌دن بگه‌نه په‌ڕاوێكی هاوبه‌ش، سبه‌ینێ دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
د. فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند:تائێستا راوبۆچونی لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌یه‌كدییه‌وه نزیك بووه‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه به زووترین كات ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بنووسنه‌وه".
خه‌ندان
