له‌ میحوه‌ری‌ گوێر و مه‌خمور زیاتر له‌ 60 چه‌كداری‌ داعش كوژراون

له‌ میحوه‌ری‌ گوێر و مه‌خمور زیاتر له‌ 60 چه‌كداری‌ داعش كوژراون
دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو چه‌كدارانی‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێزێكی‌ زۆریان له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌ كۆكردبۆوه‌ كه‌ به‌ نیازی‌ هێرشكردن بوون بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری‌ مه‌خموور و گوێر، به‌ڵام فرۆكه‌جه‌نگییه‌كان تا نزیك به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بۆردوومانی‌ هێزه‌كه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان كرد به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان زیاتر له‌ 60 چه‌كداریان كوژراون.

ئه‌حمه‌د زاگه‌، به‌رپرسی كۆمیته‌ی‌ گوێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان راگه‌یاند: دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو زانیاریمان هه‌بوو چه‌كدارانی‌ داعش هێزێكی‌ زۆریان له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری‌ گوێر و مه‌خموور".

وتیشی‌: "پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌ باشیدابوو، دواتر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به‌ بۆردوومان كرد تا نزیك به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆردووومانی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان كرد و هێرشه‌كه‌ی‌ داعشیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و زیانێكی‌ زۆریان پێگه‌یاندن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "بۆردوومانه‌كه‌ گوندی‌ گوێزاتی‌ خواردوو و ته‌له‌شه‌عیر و سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ پێشووی‌ سوپای‌ عیراقی‌ كربووه‌ ئامانج، كه‌ ئێستا مۆڵگه‌ی‌ داعش بوو له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌، به‌ پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ زیاتر له‌ 60 چه‌كداری‌ داعش كوژراوه‌ و هه‌مه‌رێكیش سوتێنراوه‌".























خه‌ندان
Top