ژنێكی كورد به ته‌قه‌ی هێزه سەربازییه‌كانی ئێران بریندار کرا
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف‌نیوز، لە رۆژانی رابردوودا ژنێكی کورد به‌ناوی “شیلان مورادی” خەڵکی شاری “خۆی” سه‌ر به پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کراوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ژنە لەناو ئوتۆمبێلدا بووە و بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەربزاییەکانی حکوومەت بریندار بووە.
“شیلان مورادی” خاوه‌نی منداڵێكی تەمەن 3 ساڵان و خه‌ڵكی ئاوایی “تام تام”ی قه‌ره‌زیائه‌دینی خۆیه ئێستە لە نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
ئەو ڕووداوه له نزیك پردی “خاتوون” له به‌شی ناوه‌ندیی خۆی ڕووی داوه و هەتا ئێستە هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه.
باسنيوز
