ڕاگەیێندراوێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

ڕاگەیێندراوێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
بەداخەوە ڕۆژی هەینی 5ـی 6ـی 2015 لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری ئامەد دوو تەقینەوە ڕووی دا و بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی و دروستبوونی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی هاووڵاتیان. بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو تەقینەوانە دەكات و ئومێدی ئەوە دەخوازێ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە بەرژەوەندیی گەلانی توركیا بە ئەنجام بگات. هەروەها بەڕێزیان هیواخوازە هەڵبژاردنەكان لە هێمنی و ئارامی و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەڕێوە بچێت و دواجار خزمەتی پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەقامگیری بكات.



د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

6ـی 6ـی 2015
Top