به‌غدا پشكی‌ دارایی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات

به‌غدا پشكی‌ دارایی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 4/6/2015، به‌ نوسراوێكی‌ فه‌رمی‌، پشكی‌ دارایی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا بۆ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوو، ره‌وانه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق كرد، تا ئیمزای‌ له‌سه‌ر بكات و پاشان پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كورددستان بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵه‌وه‌ راگه‌یاند: "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ئیمزای‌ له‌سه‌ر ده‌كات، پشكی‌ دارایی‌ هه‌رێم بۆ مانگی‌ ئایار، ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێت"، رونیشكرده‌وه‌، ئه‌و پشكه‌ داراییه‌ پاره‌ی‌ نه‌وتی‌ فرۆشراوی‌ هه‌رێمه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ دارایی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدادایه‌.

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌رێم له‌ مانگی‌ ئایاری‌ رابردوودا، رۆژانه‌ 577 هه‌زار و 621 به‌رمیل نه‌وتی‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی‌ توركیا، ره‌وانه‌ كردووه‌.





































خه‌ندان+ (پی‌ یو كه‌ی‌ میدیا)
Top