دەوڵەتی کوردستان لەم نەخشەیەدایە

دەوڵەتی کوردستان لەم نەخشەیەدایە
دوای بەکارهێنانی دەستەواژەی دەوڵەتی ئیسلامی” لە بڕی داعش، بەشێک لە ئاژانسە هەواڵییەکانی وەک رۆیتەرز، پێیانوایە کە رەنگە ئەمە سەرەتای داننان بێت بە دەوڵەتەکەی داعش و ئەگەری پارچەپارچەبوونی سووریا و عێراق.

عێراق

– دەوڵەتی کوردستان

ئەم دەوڵەتە دەکەوێتە باکووری عێراق و شارەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی و دهۆک دەگرێتە خۆی. بەشێک لە چاودێرانیش پێیانوایە، لە ئەگەری سەربەخۆبوونی باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستانیش دێتە سەر ئەم دەوڵەتە.

– دەوڵەتێک بۆ سووننە

ئەم دەوڵەتە دەکەوێتە ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق. بەهۆی چەکنەدان بە هۆزە سووننییەکان رەتکردنەوەی دەستوەردانی چەکدارە شیەکان لەو ناوچانە، رێکخراوی داعش دەبێتە باڵادەستی ئەم دەوڵەتە.

– دەوڵێک بۆ شیعە

ئەم دەوڵەتە لە شاری بەغداوە تا کۆتا خاڵی باشووری عێراق پێکدێت.

سووریا

لەم کاتەدا لە سووریا، ٤ پێکهاتە باڵادەستن و چاودێرانیش پێیانوایە داهاتووی سووریاش هەر بەم شێوەیە دەبێت.

– کورد

کوردەکان لە باکووری سووریان لە سەر سنووری عێراق (باشووری کوردستان) و بەشێکیشیان دەکەونە سەر سنووری تورکیا (باکووری کوردستان). شارە گەورەکانی بریتین لە قامیشلۆ، عەفرین، کۆبانێ و چەند شارێکی دیکە.

– رێکخراوی داعش

داعش کۆنتڕۆلی نزیکەی نیوەی خاکی سووریا دەکات. دیارترین ئەو شارانەی داعش دەستی بەسەردا گرتوون، بریتین لە رەققە، دێرەزوور، ئەلبوکەمال و تەدمر.

بەهۆی ئەوەی داعش دەستی بەسەر ناوچە سنوورییەکانی وەلید و ئەلبو کەمال لە سەر سنووری عێراق سووریادا گرتووە، بۆیە دروستکردنی دەوڵەتەکەی لە هەردوو دیوی عێراق و سووریا ئاسانتربووە.

– ئۆپۆزیسیۆنی سووری

دیارترین هێزەکانی بریتییە لە بەرەی نوسڕە، کە لەلایەک شەڕی داعش دەکات و لەلایەک شەڕی رژێمی سووریا دەکات.

ئۆپۆزیسیۆنی سووری دەستی بەسەر شارەکانی حەلەب، سەراقب، جسر شغور و ئیدلیب و ناوچەیەکی بەرفراوانی دەرعا دا گرتووە.

– رژێمی بەشار ئەسەد

ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا بریتین لە دیمەشق، ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا لە سەر دەریای ناوەڕاست و لوبنان. وێڕای شارەکانی حمس، حەما، لازقییە، تەڕتوس و قەسیر.

رژێمی بەشار ئەسەد، گەورەترین زیانمەندی شەڕەکانی سووریایە.


















باسنيوز
Top