بەغدا بوودجە بەتەواوەتی نەنێرێت، کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت
(خەسرۆ گۆران) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردسان گوتی: “ئەگەر بەغدا بۆ مانگی 5 پابەندی ڕێككەوتنەكە بوو، ئەوا بەرژەوەندیی هەردوو لای تێدایە، بەڵام ئەگەر لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام بێت، حكوومەتی هەرێمی کوردستان رێگەچارەیەكی دیكە دەگرێتە بەر، ئەوكات دەبێت بە یەكجاری لەگەڵ بەغدا یەكلای بكاتەوە، یان بە دوای چارەسەری دیكەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بۆ ئەمەیش ڕاستەوخۆ نەوتی خۆی دەفرۆشێت”.
لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانتارانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقی، سەرۆکی لیستی پارتی دەڵێت “ئێمەیش وەك ئەندامانی كورد لە بەغدا چاوەڕوانی حكوومەتی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ئەو مانگە چی دەكات و تا چەند بوودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەكات”.
باسنيوز
