پۆلیسی هه‌ولێر ناسنامه‌ی باندێكی رێگری خسته‌ڕوو
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: زۆر سوپاسی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه هه‌رده‌م هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بوون.
دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێك كه به‌ناوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵسابوون به رێگری كردن له هاوڵاتیان ده‌ستخۆشی له نه‌هێشتنی تاوانكرد كه توانیان به ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ن و دواتریش تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه بانده‌كه له‌شه‌ش تۆمه‌تبار پێكهاتوون به ناوه‌كانی:
1- تۆمه‌تبار (ع.س.س)، ته‌مه‌ن 22 ساڵ _ پیشه كاسب
2- تۆمه‌تبار (ر.ن.ا)، ته‌مه‌ن 20 ساڵ _ پیشه كاسب
3- تۆمه‌تبار (ر.ب.ا)، ته‌مه‌ن 25 ساڵ _ پیشه كاسب
4- تۆمه‌تبار (ا.ێ.ر)، ته‌مه‌ن 20 ساڵ_ پیشه كاسب
5- تۆمه‌تبار (گ.ا.ێ)، ته‌مه‌ن 22 ساڵ_ پیشه كاسب
6- تۆمه‌تبار(ك.م.ح)، ته‌مه‌ن 21 ساڵ_ پیشه كاسب
ئه‌م تۆمه‌تبارانه سزادران په پێی ماده 442 له‌یاسای سزادانی عیراقی.
خه‌ندان
