نوێنه‌ری هه‌رێم له‌م وڵاته ده‌ستبه‌كاربوو
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی پهپیوهندییهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم تیایدا هاتووه: رۆژی چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2015، به ئاماده‌بوونی فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئهمریكاو ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشكه‌وتوو له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، كاروان جه‌مال، جێگری پێشووی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك نوێنه‌ری تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی به‌ریتانیا ده‌ست به‌كاربوو.
له مه‌راسیمی ده‌ست به‌كار بوونی نوێنه‌ری تازه‌ی حكومه‌تدا له به‌ریتانیا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه سوپاس و ده‌ست خۆشی له كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا كرد بۆ ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیان داوه، به تایبه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو تا ئێستا‌و ده‌ست به‌كاربوونی نوێنه‌ری تازه‌ی حكومه‌ت له به‌ریتانیا.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه وتی: "كاروان جه‌مال له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو هاوكارێكی باش بووه وه‌ك جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه كه وه‌ك یه‌ك تیم له فه‌رمانگه پێكه‌وه كارمان كردووه‌و ئێستا ئه‌زموونێكی باشی كاركردنی هه‌یه".
كاروان جه‌مال، نوێنه‌ری تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد، به‌تایبه‌تی كه له ماوه‌ی رابردوو له فه‌رمانگه پێكه‌وه كاریان كردووه پشتیوانیان بووه له بهڕێوهبردانی كاروبارهكاندا.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له نوێنه‌ری پێشووی حكومه‌ت له به‌ریتانیا كرد بۆ كار‌و هه‌وڵه‌كانیان له پێناوی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گرنگی وه‌ك به‌ریتانیا.
خه‌ندان ـ
