وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا عه‌لی تۆمارده‌كات
دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وەزیری تەندروستی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، “ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه‌له سایته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمارده‌كات و ئه‌وكاره‌ی بریتیه لهفرتوفێڵ و جادووگه‌ری و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی نییه”.
وه‌زیری ته‌ندروستی داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات رێوشوێنی پێویست له‌به‌رامبه‌ر ناوبراودا بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كاره “قێزه‌ون و جادووگه‌رییانه”.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوایئهوه دێت كه‌پێشتر مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك رایگه‌یاند نرخی لیترێك میز گه‌شتۆته 100 هه‌زار دینار‌و باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و ڤایرۆسی جگه‌رو ئایدز.
