كه‌مپینێكی هاوكاری بۆ منداڵه ئاواره بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
“ئه‌مین حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د” سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپینه‌که راگه‌یاند: “که‌مپینه‌که 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کان ده‌گرێته‌وه و هه‌ر ڕۆژێك له ناوچه‌یه‌كی شارێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت”.
ناوبران زیاتر گوتی: “ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌میانه‌ی كه‌مپینه‌كه كۆ ده‌كرێنه‌وه بریتین له یاری کردنی مناڵان و له‌كۆتاییدا پێشكه‌شی منداڵه ئاواره‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها ناونیشانێكی بانكیشمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ش هاوكاری و كۆمه‌كه‌كان بگاته ده‌ستمان”.
که‌مپینی گه‌رۆکی (یاری من خه‌ندی تۆ) رۆژی چوارشه‌مه(3-6-2015) له شاری ڕانیه به‌رێوه چوو، به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتاری که‌مپینه‌که‌ش توانراوه تاوه‌كو ئێستا بڕێكی به‌رچاو كۆمه‌ك و هاوكاری كۆكراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو رۆژی(10-6-2015) به‌رده‌وام ده‌بێت.
(باس‌نیوز)
