وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان راپۆرتی مانگانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتێیهكان راپۆرتی مانگانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی بڵاوده‌كاته‌وه ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه بۆ به‌دیهێنانی پابه‌ندبوونه‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به پێی یاسای بودجه.
له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتێیهكاندا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی "ئایار"دا بڕی "17،906،242" به‌رمیل نه‌وتی له رێی بۆری كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری "جیهانی" توركی كردووه، به تێكڕای رۆژانه‌ی "577،621" به‌رمیل.
ئاماژهبهوهشكراوه، له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له مانگی ئایاردا هه‌نارده كراوه، گێڵهگهكانی هه‌رێمی كوردستان به "12،620،452" به‌رمیل واته به تێكڕای "407،111" بهرمیلله رۆژێكدا و گێڵگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوریش به "5،285،790" به‌رمیل و به تێكڕای رۆژانه‌ی "170،509" به‌رمیل له رۆژێكدا به‌شداربوون.
ئه‌وه‌ش ئاشكراوه، لە مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی "13,915,549" بەرمیل، واتە تێكڕای "448,889" بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە، بەو 1,344,196 بەرمیلەشەوە کە لە نیساندا رادەستی سۆمۆ کرا بەڵام دانی پێدا نەنرا.
له راپۆرته‌كه‌دا باسله‌وه‌شكراوه، بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، لە ئایاردا ماوەی 80 کاتژمێر کاتی لە کارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا. بە رەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای502,911 بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر رێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بەپێی بودجەی فیدراڵی 2015 و خۆشحاڵە بەوەی کە بڕەکانی هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە ئێستاوە ئاستی خۆی تۆمارکردووە، بەردەوام لە زیادبووندان
