پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەوڵەكانی UN وEU بۆ یارمەتی مرۆیی وكۆمەكی ئاوارەو پەنابەران
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم كاروچالاكییەكان و ئاستی هەماهنگییەكانی ئاژانسەكانی رێكخراوەكانی نەتەوە یكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتتیەكان لە هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنیت لە بەهانا هاتنی زیاتر لە 1.5 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر كە بە هۆیەوە هەریمی كوردستانیان بووەتە پەناگە بە هۆكاری تەنگەژەكانی عێراق و سوریا .
لیًرەوە سوپاسگوزار و داواكارین لە ووڵاتان و كۆمەكبەخشانی نێودەوڵەتی بە هانا و كۆمەكی زیاتر بەرەو روو ی پاڵپشتی هەوڵەكانی نەتەوە یكگرتووەكان و كۆمیشنی ئەوروبا بۆ یارمەتییە مرۆییەكان ECHO بۆ كۆمەكی ئاوارەو پەنابەران بچن كە رۆژی پێنجشەممە 4/6/2015 لە بروكسلی پایتەختی بەلژیكا بەرێوە دەچێت بۆ ئەم مەبەستە.
ئەمە لە كاتێك دایە كە پێویستی و هاوكارییە مرۆییەكان زیاتر روو لە هەلكشاندان بە شێوەی دراماتیكی بەهۆی بەردەوامی شاڵاوی ئاوارەكان كە روو لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تر كردووە بەهۆی توندو تیژییەكان و شەڕی دژ بە تیروستانی داعش .
لێرەوە سەرنجی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بَو بارێكی نا جێگیر و مترسدار رادەكێشین كە روو بە رووی ژیانی ئاوارەو پەنابەران و كۆمەڵگاكان دێت بەبێ بەردەوام بوونی زیاتری هاوكارییەكاییەكانیان .
