فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان 16 تیرۆرستى داعشیان له كه‌ركووك كوشت
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌كدارانى تیرۆرستانی داعشیان له ناحیه‌ى ره‌شاد و ناحیه‌ى ریاز سه‌ربه قه‌زاى حه‌ویجه له باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك بۆردومانكردن كه به هۆیه‌وه ده له تیرۆرسته‌كانى داعش كوژران شه‌شى دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر له هێرشه‌كانیاندا، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان كامیۆنى بۆمبرێژكراو و كۆگایهكى گه‌وره‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تیرۆرسته‌كانى داعشیان له‌و ناوچه‌یه بۆردومانكردن و وێران بوون.
