هاوپه‌یمانان 14 تیرۆریستی داعشیان له‌ مه‌خموور كوشت

هاوپه‌یمانان 14 تیرۆریستی داعشیان له‌ مه‌خموور كوشت
شه‌وی رابڕدوو فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ میحوه‌ری مه‌خموور مۆڵگه‌كانی داعشیان بۆردومانكرد و زیانی زۆری گیانی و ماددییان پێگه‌یاندن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابڕدوو فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ گونده‌كانی؛ كنهش و دویزات و كه‌رمردی و گه‌یاره‌یان له‌ میحوه‌ری به‌ چڕی بۆردومانكرد و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو دۆشكا و دوو تۆپ تێكشكێنران و 14 تیرۆریستی داعشیش كوژران.
Top