خێرخوازان ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ دروستده‌كه‌ن

خێرخوازان ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ دروستده‌كه‌ن
له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی‌ خێرخواز له‌ شاری‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك خوێندگا دروست ده‌كرێن، بۆ ئه‌و ئه‌مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی‌ هه‌رێم زه‌وییان بۆ دابینده‌كان.

شوان قه‌ڵاده‌زیی، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان راگه‌یاند: ژماریه‌ك هاوڵاتی‌ خێرخواز بڕیاریانداوه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندگا له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ زه‌ویان بۆ دابینكراوه‌.

شوان قه‌ڵاده‌زیی وتیشی‌: ئه‌و خوێندگایانه‌ زیاتر له‌ناوشار ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی‌ پێویستی‌ و زۆری‌ ژماره‌ی‌ خوێندكاران.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: بۆ ده‌سپێكرنی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ و دیاریكردنی‌ شوێنه‌كان رێوره‌سمێك به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و خێرخوازان به‌رێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتاران دروستكردنی‌ ئه‌و خوێندگایانه‌ له‌كاتێكدایه‌ بڕیاربوو ساڵانه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ نیشتمانی‌ بۆ دروستكردنی‌ خوێندگایه‌ك به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی له‌كاتی‌ ئێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناتونێت بودجه‌كه‌ی‌ دابینبكات.
























بخه‌ندان
Top