گه‌نجێك به چه‌قۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركوك راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی له گه‌ڕه‌كی بوڵاخی شاری كه‌ركوك گه‌نجێك له ژوورێكی ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به چه‌قۆ خۆی ده‌كوژێت و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
وتیشی: "ئه‌و گه‌نجه ناوی (د ج)ه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه .
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به وته‌ی خانه‌واده‌ی بێت، ماوه‌یه‌كه ئه‌و گه‌نجه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ژوورێكی ماڵه‌وه‌یاندا كۆتایی به ژیبانی خۆی هێناوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له ئێستادا ته‌رمی ناوبراو ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه به مه‌به‌ستی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردووه".
خەندان
