بۆ راپرسی، سەرۆك بارزانی چاوه‌ڕوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه
له دوا كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسی ئه‌نجامدانی راپرسی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌خاتە بەرده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و داوایان لێ ده‌كات هه‌ر لایه‌نه و پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی نه‌خشه‌رِێگه‌ی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، تاوه‌كو له‌بەر ڕۆشنایی بیرۆكه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتووی كوردستان بنرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆر له وڵاتانی زلهێزی جیهان، پشتیوانيی خۆیان به بارزانی داوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌وا ئه‌وان دانی پێدا ده‌نێن.
ته‌نانه‌ت زۆر له‌و وڵاتانه‌ی له‌رِێگه‌ی چه‌كه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش، هاوكاريی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، پەیامی داننان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشیان داوه‌ته ده‌ستی بارزانی، به‌ڵام ئه‌و پرسه پێویستی به نه‌خشه‌رِێگه و هه‌نگاونانی سیاسییانه هه‌یە.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ، نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی به لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی وت، هه‌ر لایه‌نه و له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ ناوخۆی كوردستان و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140، پڕۆژه و بیرۆكه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ژووری هه‌ماهه‌نگی پێكبهێنرێت و كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بكرێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
وەرتێ گوتیشی: “بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كورد له‌م قۆناغه‌دا پشتیوانيی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و زۆر له وڵاته زلهێزه‌كان پشتیوانی له بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن”.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره پێویستی به رێكخستنی ناوماڵی خۆمان هه‌یه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌بێت خۆی به خاوه‌نی پرسه‌كه بزانێت، تاوه‌كو ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌توانێ یه‌كڕیزیمان تێك بدات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنەوە گوتیشی: “ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ سیماكانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ركه‌وتووه و ئێستا عێراق دابه‌شی سه‌ر سێ زه‌وی و ئاسمان بووه، له‌به‌رئه‌وه ئێستا كاتی هه‌نگاوه‌كان و به‌دوای ئه‌ویشدا راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا”.
ئه‌و به‌رپرسه داوای كرد، پێكهێنانی ئه‌و ژووره به ده‌ردی لیژنه 21 كه‌سییه‌كه نه‌چێت و هه‌موو حزبه‌كان له‌و ژووره‌دا ئه‌ندامیان هه‌بێ و گوتی: “سێ هێزه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆني ثيَشوو چاویان به هیچ حزبێكی دیكه هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌وه‌ش كارێكی خراپه کە له به‌رامبه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی دیكەدا ده‌یكه‌ن”.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، له راپۆرتێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نووسیویه‌تی: “هه‌ر چۆنێك بێت كورد له كۆتاییدا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌وڵه‌ته دواخراوه‌كه‌ی كورد، ده‌وڵه‌ته دروستكراوه‌كه‌ی ئینگلیز هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه”.
به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌وان پڕۆژه‌كه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به پرسی ده‌وڵه‌ت و ژووری هه‌ماهه‌نگی ته‌واو كردووه و به‌م نزیكانه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن و گوتی: “له‌و پڕۆژه‌یەدا پرسی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی راپرسی و هه‌موو ورده‌كارییه‌ك روون كراوه‌ته‌وه”.
لەلایەکی دیکە، عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری كوردستان رای گه‌یاند، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لیژنه‌كه‌ی ئه‌وان و ئه‌و ژووره‌دا هه‌بێت، چونكه ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا پێویستی زۆریان به بیرۆكه و پڕۆژه هه‌یه، پێویسته ده‌ستوور ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و گوتی: “رای خۆم و بڕواشم وایه ڕای لیژنه‌كه‌شم وایه، كه ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ئاماده‌ی ده‌كه‌ین بۆ ناوچه‌كانی مادده‌ی (140)ـه و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ناوچانه هه‌موو مافێكی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیان له ده‌ستووردا پێ ده‌درێ. له‌به‌رئه‌وه گرنگه ئه‌و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ی حزبه‌كان بۆ ئه‌و پرسه له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاريی لیژنه‌كه‌ی ئێمه بكات و بیرۆكه و پڕۆژه‌كانی به ئێمه‌ش بدات”.
(باس)
