برووسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی

برووسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان ئەندامانی سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

بەبۆنەی بەستنی سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەم و دەستخۆشیش لە بەڕێوەبەرانی كۆنگرە دەكەم. هیوادارم كۆنگرەكەتان بە سەركەوتوویی كۆتایی بێت و جێگەی ڕەزامەندی ئەندام و هەوادارانی كۆمەڵی ئیسلامی بێت و پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و كۆمەڵگەی كوردستانیش سوود لە بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببینێت. پیرۆزبایی لەو بەڕێزانەیش دەكەم كە لەلایەن كۆنگرە هەڵدەبژێردرێن و ئەركی سەركردایەتیكردنی كۆمەڵی ئیسلامیان پێ دەسپێردرێت.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوادارم لە ئەرك و چالاكییەكانتاندا سەركەوتوو بن.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

31ـی 5ـی 2015
Top