په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) بۆ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان؛ هه‌ڤاڵان جێگرانی سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان؛ به‌بۆنه‌ی (40)مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی خه‌بات و كۆڵنه‌دان له ئێوهوئهندامو لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه هاوده‌نگ و هاوخه‌بات به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن و به‌رگری له خاك و وڵات و نیشتیمانه‌كه‌مان و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌نگاوی چاكتر بنێین وده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین.
كاتێك ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێزه‌وه یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌رز ده‌نرخێنین بۆ ئه‌و تێكۆشان و قوربانیانه‌ی له رێگای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان به‌خشیویه‌تی، لای هه‌موان روونه، كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌لومه‌جێكی زۆر ههستیاروچارهنووس سازدا ره‌تده‌بێ به‌تایبه‌تی به‌هۆی شه‌ڕی داسه‌پاوی تیرۆریستان، بۆیه وێرای ئه‌وه‌ی جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كڕیزیمان شانبه‌شانی هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایهكمانیشه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی ونیشتیمانپهروهریهوه رووبه‌ڕووی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ببینهوهودڵنیاشین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ خواست وویستی گهلهكهمانهو شكست ونهمانیش هه‌ر بۆ نهیاروناحهزودوژمنانه.
ئومێده‌وارین ئه‌و یاده هه‌وێنی زیاتری یه‌ك گوتاریی سیاسی و هاوپه‌یمانیی و برایه‌تی وته‌بایی و ئاشته‌وایی سه‌رجه‌م هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان بێتچ له ناوخۆ یا پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپ وتهگهرهو ناكۆكییه لاوه‌كیه‌كان و چاره‌كردنی كێشهوگیروگرفتهكان.
