داعش په‌یوه‌ندى به كه‌س و كارى پێشمه‌رگه دیله‌كانه‌وه ده‌كه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه‌وتنه ژێر ده‌ستى داعش، ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌شێوه‌ى دیل تائێستا ماونه‌ته‌وه، له ڕێگاى دیله‌كانه‌وه داعش په‌یوه‌ندى به كه‌س و كاریانه‌وه كردووه، ڕایان گه‌یاندووه داعش ئازادیان ده‌كات، به‌مه‌رجێك ئاو كاره‌باى حه‌ویجه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شارى كه‌ركووكه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ(31/5/2015)به‌شێك له كه‌س و كارى دیله‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى شارى هه‌ولێریان كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گفتووگۆ ده‌كه‌ن.
چه‌ند مانگ پێش ئێستا شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه و داعش له گوندى “مه‌لا عه‌بدوڵڵا” له باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركووك ڕوویدا به‌و هۆیه‌وه 17 پێشمه‌رگه كه‌وتنه ژێر ده‌ستى داعش .
باسنيوز
باس‌نیوز
