گەنجێک لەسەر قەرزاری کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

گەنجێک لەسەر قەرزاری کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
لە رووداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە گەرەکانی شاری ھەولێر گەنجێک گوللەیەک لە سنگی خۆی دەدات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆلینەوە کرایەوە بۆ ئەم ڕووداوە .


رائید کاروان خۆشناو گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە ئەکاونتی خۆی دەنوسێت ” ٢٠١٥/٥/٣٠، کاتژمێر (٨:٤٥)ی بەیانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە گەرەکانی شاری ھەولێر، دەست بەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک لە ماڵی باوکی، بە دەمانچە گوللەیەک لە سنگی خۆی دەدات و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات .


دەشنوسێت پشکنین و ھێلکاری شوێنی رووداو ئەنجامدرا بە پێی وتەی خانەوادەکەی، خۆکوژ برێکی زۆر پارە قەرزارە ھەر ئەم ھۆکارەش وایکردووە پەنا بۆ ئەو کارە نابەجێیە ببات.


دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە و بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە دادوەری لێکۆڵینەوە بریاریدا بە وەرگرتنی وتەی داواکاری مافی کەسی خۆکوژ، وەرگرتنی وتەی شاھێدانی رووداو.
Top