په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێزان، ئه‌ندامان و به‌شدارانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان،
سڵاوى خواتان لێ بێت.
له دڵه‌وه پیرۆزباییى به‌ستنى كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستانتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره و بۆ خۆتان و كۆمه‌ڵیى ئیسلامیى كوردستان ده‌خوازم، هیوادارم كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتووانه له خزمه‌تى كوردستان و كۆمه‌ڵیى ئیسلامیى كوردستاندا به‌ڕێوه بچن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هانده‌رێك بێت بۆ هه‌نگاونانى گه‌وره‌تر و خزمه‌تكردنى زیاترى كوردستان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ڕۆڵى دیار و نیشتمانیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان له هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ پته‌وكردنى گیانى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و كار‌كر‌ن به گیانێكى نیشتمانیانه و كوردستانیانه له كارى حكوومه‌تیدا به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام بن.
دووباره پیرۆزبایى له كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م، هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
30ى گوڵانى 2015
