په‌رله‌مانتارێك به‌م جۆره باسی شه‌ڕه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات
دوو ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی بووه شه‌ڕیان و پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مان توانیان له‌یه‌كیان جیا بكه‌نه‌وه.
عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی " دۆخه‌كه وابروات، ئه‌م هاوینه بڕۆینه خولێكی كۆنگ فۆ و كاراتیهوه باشه."
به‌م شێوه‌یه‌ش باسی رووداوه‌كه ده‌كات " پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ، له ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شه‌ڕ له نێوان ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی سونه‌دا روویدا و هه‌ردوو په‌رله‌مانتار (تالب معماری و ئه‌حمه‌د جبوری) زۆریان له یه‌ك دا‌و دواتریش چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی دیكه چوونه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه."
ده‌شڵێت بۆ چاره‌سه‌ری رووداوه‌كه " فه‌وجی پاسه‌وانی په‌رله‌مان كه هه‌موویان كوردن هاتن و نێوبژیان كرد و له یه‌كیان جیا كردنه‌وه. "
هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌نگدان بووه بۆ لابردنی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ و په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانیش دژی مانه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ بوون و په‌رله‌مانتاره سوونه‌كان و كورده‌كانیش دابه‌شبوون له سه‌ر مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا.
Xandan
