كورد ئازایەتییان سەلماندووە

كورد ئازایەتییان سەلماندووە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (سی ئێن بی سی) کە لەژێر ناونیشانی چۆن داعش تێک بشکێنرێت بڵاو بووه‌تەوە تیایدا هاتووە، شەڕی داعش پێویستی بە شەڕکەری ئازا و، چالاک هەیە کە بە گوڕوتینەوە لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا پێشڕەویی بکەن، لە جیاتی ئەوەی کە چاوەکان ببڕێنە سەر سوپای عێراقی بۆ ئەو شەڕە کە بە ناچالاک ناسراون، ئەمەریکا پێویستە پشتگیرییەکانی بۆ کوردەکان زیاتر بکات، چونکە ئەوان لە مەیدانی شەڕکردندا ئەو ئازایەتییان سەلماندووە.


هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کوردستان سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی گرینگی ئەمەریکایە و، کوردەکان و، ئەمەریکاییەکان بەهااکان پێکەوە بەش دەکەن و دەیانپارێزن.


ڕاپۆرتەکە نووسیویەتی هەروەک (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، بەرپرسیارەتیی بەکۆمەڵ لەسەر هەموو جیهان هەیە بۆ تێکشکاندنی داعش.
بەشێکی تری ڕاپۆرتەکە باسی ئازایەتیی پێشمەرگەکانی کردووە کە بە درێژایی زیاتر لە (1000) کیلۆمەتر لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ پێشیان بە داعش گرتوە و، وەستاندوویانە، پێشمەرگە ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە شنگال و مووسڵ لە داعش پاک کردووه‌تەوە، ئەوان ئێزدی و مەسیحییەکانیش دەپارێزن، هەر بۆیە بە ئامێری سەربازی دروست و، پێویست دەتوانن دۆخەکە بگۆڕن و، وڵات لە داعش پاک بکەنەوە.
Top