بادوش.. ژمارەیەک تیرۆریست کوژران و مۆڵگەکانیشان خاپوور کران
کاتژمێر ١ ى دوا نیوەڕۆى ئەمرۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ھاوپەیمانان بۆردومانی چەند ئامانجێکی سەربازیی تیرۆریستانی داعشیان لە بەرزاییەکانی (بادوش) کرد و توانى زیانى زۆریان پێبگەیێنێت.
بەپێى زانیاری وردی ھەواڵگری فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، کۆبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعش و ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکەیەکی لەسەر جێگیر کرابوو، لە بەرزاییەکانی (بادوش)، کە بەسەر گوندی (محەلەبییە)ی سنووری میحوەری رۆژئاوای دیجلە دەڕوانێت کرایە ئامانج و سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی لە کۆبوونەوەکە بوون کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان تەقێندرایەوە.
