ئێستا PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆبوونەوەدان

 ئێستا PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆبوونەوەدان
بە دەستپێشخەری نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، لە باشووری كوردستان لە كۆبوونەوەدان .

بەپێی لێدوانی سەرچاوە كان ، ئێستا دوو شاندی سەركردایەتی PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە بەشداری چەند وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان ، بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەكانی نێوان PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.

دوێنێ شاندێكی هەرێمی كوردستان ، بەسەركردایەتی كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد لە كۆیە و دوای ئەوەش شاندەكە سەردانی سەكردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كرد لە قەندیل .

دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، لە پەیامێكدا لەبارەی شەڕ و گرژییەكانی نێوان PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد ، كە كۆتایی بە گرژیی نێوان PKK و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بێنێت .









رووداو
Top