زیاتر له 100 فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف فه‌سڵ ده‌كرێن
به‌پێی ئه‌و زانیارییەكان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ژماره‌یه‌كی كه‌میان له‌نێو وه‌زاره‌ت بوون، ئه‌وانی تر زۆربه‌یان له‌سه‌ر میلاكی مزگه‌وته‌كان و بهرێوهبهرایهتییهكانن. ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌و 100 كه‌سه‌دا، ناوی ئه‌و مه‌لا و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌وقافیش هه‌یه كه له ماوه‌ی رابردوودا چوونه‌ته نێو داعش، 3 مه‌لاش له‌نێو ئه‌و فهرمانبهرانهدان، كه له داره‌توو و سه‌نگه‌سه‌ر و گه‌رمیان، پەیوه‌ندیان به داعشەوە كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راگه‌یاند: “ئه‌و 100 فه‌رمانبه‌ره راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت فه‌سڵ نه‌كراون، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌وانه خۆیان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له فه‌رمانبه‌رایه‌تی كردووه، به‌شێكی تریشیان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ده‌وامكردن و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه كارگێڕی و یاساییه‌كانه‌وه، پاشان له فه‌رمانبه‌ری خستراون و مووچه‌كانیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌تی كرده‌وه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی فه‌سڵ كراون هۆکارەکەی سیاسی بێت، به‌ڵكو دووپاتی كرده‌وه کە مه‌سه‌له‌كه ته‌نها كارگێڕییه.
به‌پێی دوایین ئامار، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی 15 هه‌زار و 301 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.
كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رای گه‌یاند: ئێمه ده‌واممان توند كردووه و رێگها ناده‌ین خه‌ڵك مووچه وه‌ربگرن و ده‌وام نه‌كه‌ن. بۆیه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر کە ناتوانن ده‌وام بكه‌ن, ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له فه‌رمانبه‌ری پێشكه‌ش كردووه و له‌سەر داوای خۆیان لە فه‌رمانبه‌ری خستراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: داواکاریی دەست لەکارکێشانەوە بەردەوامە و هه‌ر كه‌سێک ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، داواکەی قبووڵ ده‌كه‌ین و هیچ مافێكی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و حكوومه‌تەوە نامێننێت و مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت”.
کەمال موسلیم هەروەها جەختی کردەوە کە له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامكردن و پێداچوونه‌وه بە میلاکی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەستەکانی و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، پێكهێناوه.
وه‌زیری ئه‌وقاف گوتیشی: “پێداچوونه‌وه به‌رده‌وامه، ئێستا هیچ فه‌رمانبه‌رێك وه‌كو بندیوار له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌ماوه و سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان”.
پێشووتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندبوو کە له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار هه‌یه.
ئیسماعیل شوكر، شاره‌زای ئابووری و كارگێڕی و مامۆستای زانكۆ راگه‌یاند : “نابێ فه‌رمانبه‌ر فشاری بخرێته سه‌ر و دژایه‌تی بكرێت تا واز بهێنێت و ده‌ست له كار بكێشێته‌وه. هه‌ر كات به‌م شێوه‌یه بوو، فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت یاداشت بداته دادگا و ده‌بێت دادگای كارگێڕی له‌م بابه‌تەدا رۆڵی هه‌بێت كه به‌داخه‌وه تا ئێستا رۆڵی نییه”.
ئیسماعیل شوكر گوتیشی: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بە ویستی خۆی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، هیچ مافێكی له‌سه‌ر حكوومه‌ت نامێنێت و خزمه‌ته‌كه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چێت”.
به‌پێی یاساى راژه‌ی شارستانی، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پابه‌ندی ده‌وام نه‌بوو، دوای غیابدانی، 3 ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ، پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر پابه‌ند نه‌بوو، ئه‌وا له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌دا ئاگادار ده‌كرێته‌و، پاش ئه‌وه نووسراوی بۆ ده‌كرێت بۆ فهسڵكردنی.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی کارگێڕی روونی ده‌كاته‌وه: “ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زیاد بوو، یان به زیاده هه‌ژمار كرا بوو، ده‌بێ كاری بۆ دابین بكرێت و نابێ له وه‌زیفه فه‌سڵ بكرێت. چونکە ئه‌وه کارێکی یاسایی نییه .
باسنيوز
