ئاژانسی ئانادۆڵو: لە تورکیا پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان دەکەن

ئاژانسی ئانادۆڵو: لە تورکیا پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان دەکەن
بەمەبەستی پشتگیریكردن لە هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێمی كورستان (مەسعوود بارزانی) بۆ راگەیاندنی سەربەخۆییی كوردستان، لە ناوچەی فاتیح لە شاری ئیستانبووڵ، بە دروشمی جیاجیا و هەڵگرتنی وێنەی (بارزانی) و ئاڵای كوردستان لەناو پاركی ساراچهانە كۆمەڵێك هاووڵاتی گردبوونەوە.

(عیرفان بورولدای) نووسەر، بە ناوی گرووپەكەوه‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێك خست و ئاماژەی بەوەدا، كە خەباتی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی كوردستان 100 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن شێخ (عەبدسەلام بارزانی)یەوە داوا كراوە و كاری بۆ كراوە.

(بورولدای) ئاماژەی بەوەدا كە پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووداوەكانی عێراق، سەربەخۆیی بۆ كورد دەچەسپێنێت و گوتی: "زەمینەی سیاسی بە قازانجی دۆخی كورد دەسوڕێت. ئەگەر ئەمڕۆ لەو هەلومەرجەی دروست بووە، بانگەشەی سەربەخۆیی نەكرێت، سبەینێ درەنگ دەبێت، پشتگیری لە هەوڵەكان و گوتەكانی سەرۆكی كوردستان (مەسعوود بارزانی) دەكەین لەو چوارچێوەیەدا".
Top