لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سازكرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ كاره‌كانتان به‌رنامه‌ڕیژیی بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا بتوانین ڕاپرسی له‌سه‌ر بكه‌ین.
دواتر هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان، پیرۆزباییان له ئه‌ندامانی ئاماده‌كاری ده‌ستوور كرد و سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه خسته ڕوو، پاشان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور دوای خۆناسین و یه‌كتر ناسین وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ستیان به یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كرد.
