بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌: ئۆپیك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مناكاته‌وه‌

بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌: ئۆپیك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مناكاته‌وه‌
وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ناكرێت ڕێكخراوی‌ ئۆپیك له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ داهاتودا، گۆڕانكاری‌ له‌ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتدا بكات. ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ (میهر)ی‌ ئێران له‌زاری‌ (بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌) وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ڕێكخراوی‌ ئۆپیك له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ داهاتودا كۆده‌بێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانیش ناكرێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئۆپیك بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت بدات

چونكه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ئۆپیكدا به‌رهه‌میده‌هێنن، به‌شی‌ پێداویستییه‌كانی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان ده‌كات، ئاشكراشیكرد، چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌قۆناغی‌ داهاتودا، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا زیاد بكات. وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتیشی‌:"كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت، پێویستی‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی‌‌و ته‌وافوقی‌ نێوان وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ئۆپیكدا هه‌یه‌.
Top