پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا کەریم شارەزا
برای بەڕێز مامۆستا ئەحمەد دڵزار
خانەوادەی بەڕێزی مامۆستای کۆچکردوو، کەریم شارەزا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری نیشتیمانپەروەر و ناسراوی کوردستان، مامۆستا کەریم شارەزا –مان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و ڕۆشنبیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی مامۆستای کۆچکردوو ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
مامۆستا کەریم شارەزا خاوەنی ئەزموونێکی زۆری نووسین بوو و ڕۆڵیکی گرینگی لەبواری ڕۆژنامەگەری و پەروەردە و ڕۆشنبیریدا هەبوو و لە دەستدانیشی کەلێنێکی گەورە بەجێ دەهێڵێت.
لە خودای گەورە داواكارم مامۆستای کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٤ـی ٥ـی ٢٠١٥
