به‌هۆی بۆردومانی هاوپه‌یمانان زیانی زۆر به‌ر تیرۆریستانی داعش له رۆژئاوای دیجله كه‌وت
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگیی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مۆڵگه‌كانی داعشیان له میحوه‌ری رۆژئاوی دیجله به‌رامبه‌ر دووڕییانی كه‌سكێ بۆردومانكرد و ئامانجه‌كه به ته‌واوی پێكا و به پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری دۆشكه و سه‌ربازی تێكشێنران.
